هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی كه بیبه‌ری سه‌وز ماده‌ى " زیابنتین " له‌خۆی ده‌گرێ ئه‌ویش بۆیه‌ی سروشتییه و له كۆمه‌ڵه‌ى " كاروتینویدات " پێك دێت كه به به‌هێزترین ماده‌ى دژه ئۆكسێن داده‌نرێن و له‌ناو چاوی مرۆڤیش‌دا هه‌ن و ئه‌و ماده‌یه ناهێلێت خانه‌كان تێكبچن و زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی چاو ، چونكه له‌شی مرۆڤ ناتوانێت له‌خۆیه‌وه ئه‌م ماده‌یه دروست بكات .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و ماده‌یه وه‌كو فیلته‌ر چاو له تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا تۆڕ و هاوێنه‌ى چاو ده‌پارێزێت و رێگا له په‌یدابوون ئاوى سپی ده‌گرێت له چاوی مرۆڤدا.
هاوكات بیبه‌ری سه‌وز سوود به تووشبووانی نه‌خۆشی جگه‌ر و قه‌له‌وی هه‌وكردنی جومگه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى فشاری خوێن ده‌گه‌یه‌نێت و مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ش ده‌پارێزێت ، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌وزه‌یه زۆرێك له ڤیتامین و كانزا گرنگه‌كانی تێدایه بۆ له‌شی مرۆڤ له‌وانه ڤیتامینی بی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له كاربوهایدراتهكان و سووتاندنی چه‌وری و پرۆتینه‌كان گرنگه و ده‌ماره‌كان له تێكچوون ده‌پارێزێت و بۆ ئه‌ركه‌كانی دلیش زۆر به‌سووده و بیره‌وه‌ری و ته‌ركیزیش زیاتر ده‌كات .
No comments:
Post a Comment