Oct 7, 2013

سادەیی لە ژیان و گەورەیی لە بیرکردنەوە.. چەند وانەیەک لە ژیانی مەهاتما گاندی



مەهاتما گاندی، پیاوی ئاخاوتنی ڕاست، سەرکردەیەکی مەزن، خەباتکەرێکی ڕاستەقینە کە نموونەیەکی لە ژیانی سادە و بیرکردنەوەى گەورە بۆ ئێمە هێنایە کایەوە. کاتێک گوێمان لە ناوی دەبێت، بێ توندوتیژی، ڕاستیی، نیگا و نموونەیەکی گەورەی سەرکردایەتیمان بە مێشکدا دێت
.
بڕیار و ئیرادەکانی بەهێز و بیرۆکەکانی بایی نەگۆڕ و چەسپاو بوون کە بیگەیەننە مەزنترین ئامانجەکانی. ئەو پیشەی سەرکەوتووی خۆی وەکو پارێزەر جێ هێشت بۆ ئەوەى بەشداری بکات لە راوەدوونانە درێژەکەی ئازادی هاودەم لەگەڵ تێکۆشەرەکانی دیکەی ئازادیدا. نزیکەی هەموو ئادگارەکانی سەرکردەیەکی سەرکەوتوو لەم پیاوە مەزنەدا هەیە.
زۆر شت دەتوانین لەو ڕێگەیەی گاندی فێربین و سوودی لێوە وەربگرین

داهێنان: ناتوندیژی یەکێک بوون لە داهێنانە هەرە گەورەکانی مەهاتما گاندی، بڕوا ناکەم مێژوو تۆماری کەسێکی ئازادیخوازی هەبێت، یان ولاتێک کە شەڕی ئازادیی بردبێتەوە بە بەکارهێنانی چەندی ناتوندتیژی. بەڵام گاندی تاکە سەرکردە بوو کە سەرکەوتووانە سوودی لە ناتوندوتیژی وەرگرت بۆ بردنەوەى جەنگ. ئەو مارشەی ئەنجامی دا هەولێکی سەرکەوتووانە بوو کە تیایدا چەکی ناتوندوتیژی بەکارهێنا.
سادەیی: بڕواناکەم مێژوو هەرگیز پیاوێکی سادەی وەکو مەهاتما گاندی بەرهەم بێنێت. سەرەڕاى ئەوەى کە سەرکردەیەکی گەورە بوو، بەڵام شێوازی ژیانی، فێرکردنی، کتێبەکان و تەنانەت ووتەکانیشی سادەبوون. سادەییەکی لە شێوازی ژیانیدا ڕەنگ دەداتەوە. سادەیی لەوانەیە لە باشترین چاکەکانی ئەو بێت.
ڕاستی: گاندی بڕواى بە بە ژیانێکی ڕاست هەبوو و تاقیکردنەوەکانی لەگەڵ ڕاستیدا بێ هەژماربوون.  ئەو هەمیشە برواى وابووە کە راستگۆبوون بۆ ژیان دەتوانێت ژیانت ئاسانتر بکات. لەوانەیە لەسەرەتا تووشی زۆر زەحمەتی بیت بەهۆی ئەو ڕاستگۆییەت، بەڵام لە کۆتاییدا تۆ وەکو  براوەیەکی ڕاستەقینەى بەسەردەکەویت.
فێربوونی بەردەوام: گاندی وەکو فێرخوازی گەورە هەمیشە برواى بە هونەری فێربوونی بەردەوام هەبوو. تواناکانی وەکو فێرخوازێک دەسەلاتێکی ڕاستەقینەى بەسەر خەلکدا پێدا. وانەکانی زۆر بەناووبانگ بوون کاتێک خەڵکی ئاساییان هاند دەدا.
قوربانی: ئەمە ئەو سیفەتەیە کە بەڕاستی لەم پیاوەدا پێ کاریگەر و سەرسامم. ئەو تەنها قوربانی نەدا بۆ ئەوەى ئازادی وەدەست بێنێت، بەلکو دواى ئازادی هیندیستانیش قوربانی زیاتری دا . ئەو تەنانەت پۆست و دەسەڵاتی باڵاى لە حکوومەتدا ڕەتکردەوە هەرچەندە ئەو یەکەمین کەس بوو کە بۆ ئەو پۆستە گەورانە هەلبژێردرابوو و دیاریکرابوو.
رێگاکەى لە سەرکردایەتی کردنی خەلک پەیامێک بوو: سەڕەراى ئەوەى کە قسەکەرێکی بەهێز و نووسەرێکی بەرهەمداربوو، گاندی لە ژیانی خۆیدا زۆر بە هێواشی قسەى دەکرد. نووسینەکان کورت و پوخت بوون. هەمیشە ئەوەى لە ژیانی خۆی خواستووە کە پەیامێک بڵاوبکاتەوە. ژیانە سادەکەی بوو کە یارمەتی دا بۆ تەرخان کردنی ژیانی خۆی بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵک و وڵاتەکەی.
چالاک: گاندی پیاوێکی چالاک بوو و خەڵکی خۆی هاند دەدا بۆ ئەوەى خەبات لە پێناوی وڵاتەکەیاندا بکەن.
و. لە ئینگلیزییەوە: شڤان گۆران

No comments:

Post a Comment